سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆ ماری ئیسلامی
پێنجشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۳   |  02-05-2024
بەپئ هەواڵەکان شەوی چوارشەممە، ١٢ی گولانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “بەستام”ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “هێمن ئەحمەدی” تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی مستەفا ، خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “کارێزە”ی سەقز ، ڕاگەیاندراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەکان؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بەستامی سەر بە ناحیەی سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە مەودای یەک مەتریەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز ڕاگوێزراوە