فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیاتر لە یەکساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۳   |  02-10-2024

ئیبراهیم خیشکار، خەڵکی گوندی “دەل” سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیم” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگکرانی ناوبراو بۆ دادگای شۆڕشی مەریوان بەفەرمی پێی ڕاگەیەندراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەتوانێت سەبارەت بەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕێت. جێگای ئاماژەیە، ئیبراهیم خیشکار ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردان، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای نزیکەی یەک مانگ دەستبەسەرکران لە ئاکامدا سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.