سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر حوورا نیکبەخت
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوورا نیکبەخت، بەڕێوەبەری وەشانگەی “مشق برابری” و دانیشتووی شاری تاران لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” و “بێڕێزی کردن بە خامنەیی”حوکمێ ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژ بە ناوبرا ڕاگەیێندراوە.
شایانی باسە، دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ لە هەمان لقدا بەڕێوە چووبوو. حوورا نیکبەخت ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردان، دوای بانگ کرانی بۆ لقی سێی لێکۆڵینەوەی دادسەرای ئێڤین دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.