سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر فەخرەدین ئیبراهیمی لە لایەن دادگای ورمێ
شەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۲   |  27-05-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فەخرەدین ئیبراهیمی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١١٣ی دادگای تاوانەکانی دووی بەهەشتی ورمێ بە تۆمەتی “شکاندنی شووشەی پاسەوانیی دادگای پێداچوونەوە” بە یەک ساڵ زیندان و دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەخرەدین ئیبراهیمی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، دوای سەردانی بۆ بەشی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ، دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی سەد ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە “مەحیەدین ئیبراهیمی” باوکی فەخرەدین پێشتر بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممە لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە سێدارە درا.