فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هێرۆ قەدیمی
دوشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۲   |  18-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەربوونی کاتیی بەسەر هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز کە ئێستا لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ڕاگیراوە، سەپاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە کە چالاکی بواری منداڵان و ژنانە و هەروەها لە یارمەتیی نەخۆشە تایبەتەکاندا چالاکی هەبووە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە. ناوبراو پێشتر لە ماوە یەک ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت لە سەرەتای بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا چەند جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و هەڕەشەی لێکراوە.