فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و پێبژاردنی جەریمەی نەختی بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024

لەم دواییانەدا “شێرکۆ مام‌کەریمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “تێکهەڵچوون لەگەڵ جێبەجێکاری یاسا”، “زیان گەیاندن بە سامانی دەوڵەتی و گشتی” و “تێکدانی بیروڕای گشتی” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها، شێرکۆ مام‌کەریمی کە پیشەی وێنەگری لە ڕێوڕەسمەکاندایە، وەکوو حوکمیکی دیکە پێ بژاردنی بڕی پارەی ٧٦٢ ملیۆن تمەنیشی بەسەردا سەپێندراوە.
شێرکۆ مام‌کەریمی ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە ڕێوڕەسمی چلەی سمکۆ مەولوودی، لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ئاکامدا ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.