فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی سێ ساڵ زیندان بەسەر ئیدریس کارساز
چوارشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۳   |  09-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “ئیدریس کارساز” هاووڵاتی تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “ئەندامییەتی و هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئیدریس کارساز، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابووەوە. ناوبراو لە کۆتاییدا دوای ٤٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوو. شایانی باسە، ئیدریس کارساز لە ماوەی ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانەکەی لە گرتنگەی ورمێ، لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و هێزە ئەمنییەکان لە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی ئەم هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی خۆیان پاراستووە.