سەپاندنی حوکمی سێ مانگ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
هەینی ۲۰-۰۷-۱۴۰۳   |  11-10-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سووسەن حەسەنزادە” چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی حکومەت” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سووسەن حەسەنزادە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە کۆتاییدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.