فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی موحاربە بەسەر ئەشکان مەروەتی
هەینی ۰۲-۱۰-۱۴۰۱   |  23-12-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بەفرانبار، ئەشکان مەروەتی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادستانی گشتی دادگای ڕژیم لە شاری سنە، حوکمی موحاربەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەشکان مەروەتی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی خەزەڵوەر لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ  نەخۆشخانەی (کەوسەر)ی شاری سنە. پێویستە ئاماژە بکرێت, ئەشکان مەروەتی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ئەو بڕیارەی دادگای بڵاوکردبووەوە کە لەسەری بە تۆمەتی “محاربە”مەحکووم کرابوو.