بەپێی ڕاپۆرتەکان،، لەم دواییانەدا چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ خەڵکی پیرانشار، “سولەیمان سالک” تەمەن ٧٣ ساڵ خەڵکی گوندی “قەرەگوڵ” سەربە شاری بۆکان، “هەژار دڵسۆز” و “ئاکام خزرزادە” هەردووکیان تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “زێوکە” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن لەقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” سەرجەم حوکمی١٦ ساڵ بەندکرانیان بە بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەو حوکمە، سولەیمان سالک ١٠ ساڵ بەندکران و هەروەها هەر یەک لە عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە ٢ ساڵ بەندکران بە سەریاندا سەپێنراوە. سولەیمان سالک ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی پارەکە و عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی هەمان ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.