سەپاندنی حوکمی ٩ساڵ زیندان بەسەر سەعید مەدەنی
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەعید مەدەنی کۆمەڵناس و توێژەری کۆمەڵایەتی، لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای ڕژیم لە شاری تاران، بە ٩ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتی [پێکهێنان و بەرێوەبردنی گرووپی دژ بە نیزام] بە ٨ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی [پروپاگاندە لە دژی نیزام] بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، سەعید مەدەنی پێشتریش لە رێکەوتی ٢٦ی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ئێستا لە بەندی گشتی زیندانی ئێوین بەند کراوە.