فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە چوار ساڵ زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی لە پیرانشار
هەینی ۲۱-۱۱-۱۴۰۱   |  10-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دادگای تاوانەکان لە شاری پیرانشار سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی بەسەر “ئومێد ئازادداوەر” و سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەر “حاسڵ عومەری”، خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان لە شاری پیرانشار، “ئومێد ئازادداوەر” دانیشتووی ئەمشارەی بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و باند لە دژی ئاسایشی گشتی” بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارە بە ناوی “حاسڵ عومەری” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزامی” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کردووە. جێگەی ئاماژەیە، ئومێد ئازادداوەر، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی مانگی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. هەروەها، حاسڵ عومەری، ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی خەزەڵوەر، دوای ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی مانگی سەرماوەز بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.