سەپاندنی ساڵێک و پێنج مانگ زیندان بەسەر مەسعوود کوردپوور
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
مەسعوود کوردپوور، سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان کە زیاتر لە ۵ مانگ لەمەوبەر دەستبەسەر کراوە، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان، سەرجەم بە ١٧ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان مەسعوود کوردپوور، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا لەدژی نیزام” سزای ٩ مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕی لە کۆمەڵگەدا” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، مەسعوود کوردپوور، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە، پاشان بۆ زیندانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ورمێ گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەو زیندانە ڕاگیراوە.