فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ئێعدام بەسەر چوار هاووڵاتی خەلکی بەلووچستان
سێشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۲   |  13-02-2024

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “عه‌یدوو شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلڕه‌حیم قه‌نبه‌رزهی” و “سوله‌یمان شه‌هبه‌خش” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.
“سوله‌یمان و ڕحیم” له‌ ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی به‌تۆمه‌تی كوشتنی “ نه‌بی قه‌نبه‌رزهی” سه‌رۆكی بنكه‌ی به‌سیجی چاه زه‌رد و ئه‌ندازیارێكی خه‌ڵكی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “عه‌یدوو و عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش” كه‌ له‌ زیندان دا به‌ندكرابوون، ساڵی ٩٥ ئازاد بوون به‌ڵام پاش چه‌ند مانگ دووباره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه‌. ڕۆژی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و چوار هاووڵاتیەی به‌ تۆمه‌تی به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرد. شایانی باسه‌ كه‌ “سوله‌یمان” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا ته‌نیا ١٢ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌.