سەپاندنی سزای دوو ساڵ زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی جوانڕۆ
شەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۳   |  25-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئیرەج محەممەدزادە” ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە بە تۆمەتی “تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە” حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئیرەج محەممەدزادە ڕۆژنامەنووس، چالاکی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و هەروەها خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لەیەکێک لە زانکۆکانی تاران، دوای ئەوەی کە لە لایەن دادگای ئەو شارە بە بڕیاری داواکاری گشتی بانگ کرابوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.