سەپاندنی سزای زیاتر لە ٣ ساڵ زیندان بەسەر خوێندکارێکی زانکۆی ئەمیرکەبیر
دوشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۲   |  26-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارێکی زانکۆی ئەمیرکەبیر لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری تاران، بە سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و پەروەندە سازی لەدژی خوێندکاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، “عەلی ڕەمەزانی” خوێندکاری بواری ئێلکترۆنیک لە زانکۆی سەنعەتی ئەمیرکەبیر کە شەوی ٢٤ی ڕەزبەر لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی ئاسایشی ناوخۆ” و “پروپاگاندا لەدژی نیزام” بە سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندان مەحکووم کراوە.