سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر هەلسووڕاوێکی ژینگەپارێز لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە
هەینی ۱۷-۰۱-۱۴۰۳   |  05-04-2024
سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی، هەلسووڕاوی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە خەرمانانی ١٤٠٢دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیەدا دەستبەسەر کرابوو، لە لقی ٢ی دادگای پیداچوونەوەی شاری واندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم هەلسووڕاوە بەنیاز بوو لە ڕێگای تورکیەوە خۆی بگەیەنێتە وڵاتێکی پارێزراوی ئەورووپا.
ماری لالوەر، ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ، لە بەفرانباری ١٤٠٢دا لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی ئەو سزایە لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە، داوای ئازادکردنی دەسبەجێی ئەم پەناخوازە کردبوو.