فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتیی لە لایەن دادگای ڕژیم
یەکشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۱   |  01-01-2023

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی دێهگولان و تاران، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ١٤ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهگولان بە ناوی “فەرشاد ئەحمەدی” لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم لە شاری تاران بە تۆمەتی (کۆبوونەوە و  هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی) بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣١ ڕۆژ لە زیندانی ئێوین لە ژووری تاکەکەسیدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو. هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری تاران بە ناوی [ویدا رەبانی] ڕۆژنامەنووس، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم لەمشارە بە تۆمەتی [کۆبوونەوە و هەوڵدان لەدژی ئەمنییەتی میللی] بە شەش ساڵ زیندان و [پروپاگاندا دژبە نیزام] بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.