فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای پێبژاردن بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ
شەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۲   |  23-12-2023

شاهۆ بەرهەم و ئێحسان محەممەدی، خەڵكی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە مێرمنداڵانی پارێزگای ورمێیەوە، بە پێبژاردنی سزای نەختی مەحکووم کران.
بەپێی ئەم حوکمە، ئەم دوو مێرمنداڵە، بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان”، هەرکامەیان بە ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن سزای نەختی و هەروەها بە هەژماردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو، مەحکووم کراون. شایانی باسە، دادگا بە پشتبەستن بە ڕای پزیشکی دادوەری سەبارەت بە نەبوونی گەشەی تەواوی هزری و نائاگابوون سەبارەت بە تاوانی موحاربە لەلایەن ئەم دوو مێرمنداڵەوە و نەبوونی ڤیدیۆی پێوەندیدار لە کاتی تێكدان و ئاگرتێبەردانی کەلوپەلی گشتی، ئەم دوو مێرمنداڵەی لە تۆمەتی تێکدان و ئاگرتێبەردانی بەئەنقەست، وەکوو دژایەتی لەگەڵ حکوومەت (لە حوکمی موحاربە)، بێتاوان ناسیوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٠ی خەزەڵوەر، شاهۆ بەرهەم و ئێحسان محەممەدی، پاش تێپەربوونی یەک ساڵ لە دەستبەسەرکرانیان، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.