خەبات فەدایی”، هونەرمەندی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، کە پێشتر لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری تاران دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو، لە لایەن دادگای ڕژیم لە وەرامین، سزای ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خەبات فەدایی لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم لە شاری وەرامین بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ زیندان، بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپ و تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای پێنج ساڵ، واتە سەرجەم سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، خەبات فەدایی ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی ڕەزبەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران ڕفێندرا و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە لایەن ئەو هێزانە، بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترابوویەوە. ناوبراو سەرئەنجام ڕۆژی دووشمە ٢٣ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی ڕەوتی دادگاییکردنەکەی، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.