زەمانە زیویە لە هەلسووراوانی مەدەنی شاری سەقز کە سالی پێشو لە لایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەست بەسەر کرابوو لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە لایەن شۆعبەی یەکەمی دادگای ئینقلابەوە بە دە مانگ حۆکمی بەندکردنی تەعزیری مەحکوم کرا. ئەم حۆکمە لە لایەن جەوادی مۆستەفایی و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کودوستان بە سەریدا سەپاوە.
زەمانە ٢٩ سالی تەمەنە و دەرچووی رشتەی حقوق لە دانیشگای پەیامی نوور لە سەقز. ناوبراو سالی پێشوو لە هێرشی هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر مالەکەی دەست بەسەر کرا و دوای ٣٣ رۆژ زیندان بە وەسیقەی ٣٠٠ میلیون تمەنی و تا دوای دادگایی کردنەکەی بە شیوەی کاتی ئازاد کرابوو. زەمانە دایکی منالیکی چوارسالەیە و لە ماوەی دەست بەسەر بوونیدا لە حەقی پارێزەر و دیتنی بنەمالەکەی بێبەش بووە.