فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٢٠ ساڵ زیندان بە سەر دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023

لەم دوایییانەدا ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە، هەریەک سزای دە ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر بەشێوەی فەرمی بە جوانمێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدی، پارێزەری ئیدریس مینبەری ڕاگەیێندراوە. ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی فەرهەنگی کولتووری کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ئەو ساڵە، دوای تێپەڕکردنی ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنی ئازاد بوو. هەروەها سروە پوورمحەممەدی، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی پارەکە، دوای ڕۆیشتن بۆ دادگای ئەو شارە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.  ئەو هەڵسووراوە مەدەنییە لە ئاکامدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی پارەکە، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە بەدانانی  بارمتە لە بەندی ناوەندی چاکسازی و پەروەردە و بەندیخانەی ناوەندیی سنە، ئازاد بوو.