سەپاندنی ٧ ساڵ زیندان بە سەر سەکینە پەروانە
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023
سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم حوکمە کە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەشهەد دەرکراوە، ناوبراو لە پێوەند لەگەڵ تۆئمەت گەلێکی وەک “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی ئەمنییەتی وڵات”، “پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی” و “سووکایەتی کردن بە ڕێبەری”، سەرجەم بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.