سەپاندنی ٨ مانگ زیندان بەسەر پزیشکێکی شاری سەقز
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023
بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “بەیان ساڵحیان” تەمەن ٤٠ ساڵ و پزیشکی پسپۆڕی هەناو، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە”، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،، سزای ئەو هاووڵاتییە کە ٨ مانگ بەندکردنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن پارە. شایانی باسە، بەیان ساڵحیان لە پاییزی ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا هاوکات لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرابوون.