فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی چوار ساڵ زیندان بەسەر فواد فەتحی چالاکی کرێکاری
پێنجشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۲   |  14-12-2023

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” و “ئەندامبوون لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئەو سزایە، فواد فەتحی جگە لە چوار ساڵ بەندکران، سزای وەکوو “قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ئێران” بۆ ماوەی دوو ساڵ و “قەدەغەبوونی ئەندامبوون لە گرووپ و ڕێکخستنە سیاسی و کۆمەلایەتییەکان” بۆ ماوەی دوو ساڵ و “قەدەغەبوونی نیشتەجێبونی لە شاری تاران و دەورووبەری” دا بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە، فواد فەتحی ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەرکراوە.