شەش هاووڵاتی تر لە پیرانشار دەستبەسەر کران
پێنجشەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۱   |  19-01-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، لە درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە، شەش کەسی تر بە ناوەکانی: قادر محەممەد پوور، موحسین قادری، وەفا ڕەسووڵی ئازەر، موبین حوسێن زادە، فەخرەلدین ئومێد فەڕ و قادر ئومێد فەڕ لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران. بەم شێوەیە، ژمارەی هاووڵاتییانی ڕفێندراوی شاری پیرانشار بۆ ١٢ کەس زیادی کرد.
ناسنامەی پێنج هاووڵاتی ڕفێندراوی دیکە بریتییە لە: تەها ڕەسووڵیان ئەحمەد، عەبدوڵڵاپوور، شاهۆ عەبدوڵڵاپوور. عەبدوڵڵا قەنبەری وەند و محەممەد قەنبەری وەند.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییانە لەدوای ڕفاندنیان لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.