فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی هەر دوو لایەنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان لە گوندی زەرگوێزەڵەی سلێمانی
پێنجشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-06-2023

لەنێوان پێشمەرگەکانی دوو لایەنی “ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان” و “ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری ڕوویدا و بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگەی ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان کوژران و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەشیان بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەر، لە بارەگای زڕگوێزەڵە شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی “ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان” و “ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا “روویدا و لە ئەنجامیدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی “هیوا سادقی و سامان ئیبراهیمی” گیانیان لەدەستدا. جێگەی ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان، ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاندبوو، هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ لایەنی دیکەی (ڕێکخراوی شۆڕشگێر) تووشی شکست بووە و ئەوان وەک لایەنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشی کوردستان درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن.