حەمیدڕەزا محەممەدی” داواکاری دادگوستەریی ڕژیم، “عەلی کەریمی” وەرزشوانی پێشووی فووتباڵی ئێرانی بە “تشویق بە محاربە” و “افساد فی الارض” تاوانبار کردووە و وتوویەتی ناوبراو دەبێ لە ڕێگای پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە بخرێتە ژێر چاوەدێرییەوە.
هاوکات لەگەل وتەی محەممەدی “حەمید ڕەسایی” نوێنەری پێشووی تاران لە مەجلیسی ڕژیم وتوویەتی، دەبێ وەک دەوڵەتی تورکیە کە چۆن ماڵ و دارایی “هاکان شوکور” وەرزشوانی بەناوبانگی فووتباڵی ئەو وڵاتەی زەوت کرد ئێمەش دەبێ ماڵ و دارایی “کەریمی” زەوت بکەین و ویلاکەی لێ بفرۆشین.
میدیا و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناوبراویان وەک “سلێبریتییەکی خیانەتکار” وەسف کردووە کە لە کاتی قەتڵی حکوومەتیی “ژینا” دا دژی جینایەتەکانی ڕژیم دژکردەوەی نیشان داوە. “عەلی کەریمی” پێشتریش پشتیوانیی لەو خۆپیشاندانە سەرتاسەرییانەی کردووە کە لە کوردستان و ئێران بەڕێوە چوون.