فێستیڤاڵی گێڵاس لە شنۆ لەلایەن خەڵکەوە بایکۆت کرا
پێنجشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۲   |  06-07-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا فەرمانداری و سپای پاسداران لە ڕێگەی میدیاکانەوە هەوڵی ئەوەیان دا فێستیڤاڵی گێڵاسی ئەمساڵی شاری شنۆ بەڕێوەبەرن، بەڵام لەلایەن خەڵکەوە بایکۆت کرا.بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەدوای بایکۆتکردنی ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن خەڵکەوە، ڕژیم هێزێکی زۆری هێناوەتە ئەو شوێنە و فەزاکەیان تەواو ئاڵۆز کردووە.فێستیڤالی گێلاس لە شاری شنۆ هەموو ساڵێک لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بەڕێوە دەچوو و خەڵک پێشوازییەکی گەرمییان لێ دەکرد، ئەمساڵ بەهۆی تێکەڵبوونی ناوەندەکانی ڕژیم لەو فێستیڤاڵەدا خەڵک بایکۆتیان کرد.