سێ وڵاتی فەرانسە، ئەڵمان و ئیتالیا داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کرد کە ڕێوشوێنکی تایبەت بە گەمارۆکان بۆ بە ئامانج گرتنی حەماس بگرێتە بەر.
وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتەی یەکیەتیی ئورووپا، پێش کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە، لە نامەیەکدا بۆ جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، جەختیان لەسەر گرینگی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دژی گرووپی حەماس و لایەنگرانی کردووەتەوە.
لەو نامەیەدا هاتووە کە حەماس پێشتر لەلایەن یەکیەتیی ئورووپاوە خراوەتە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بۆیە پێویستە هەموو مڵک و سەروەت و سامانی ئەم گرووپە لە وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپادا بلۆکە بکرێت و دەستیان بەسەردا بگیرێ.
جێگەی ئاماژەیە یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ”محەممەدجەواد زەریف” فەرماندەی گوردانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی حەماس و جێگرەکەی ”مەروان عیسا”ی خستووە نێو لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە. هەروەها بڕیارە ”یەحیا سنوار” بەرپرسی دەفتەری سیاسی حەماس بەو لیستەوە زیاد بکرێت.