فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی حەوت کرێکار بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار
یەکشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۱   |  01-01-2023

بەهۆی ڕەچاو نەکردنی رێوشوێنەکانی ئیمەنی لە شوێنی کار، لانیکەم حەوت کرێکار لە شارەکانی تاڵقان، خاتم و ئیسلام ئابادی غەرب، بوونە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارێکی ٦٥ ساڵ تەمەن لە کاتی کار لە بینایەکی نیوە کارە لە شاری تاڵقان، بەهۆی بەربوونەوەی بەرد بەسەریدا بەسەختی برینداربوو و دوای راگوێزرانی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. هەروەها دوو کرێکاری ٢٠ و ٢١ ساڵ تەمەن لە شاری ئیسلام ئابادی غەرب له گەڕەکی شارستانی ئەم شارە، بەهۆی دابین نەکرانی کەرستەی گەرم کەرەوە لە لایەن خاوەنکار، لە کاتی پشوودان و بەهۆی هەڵمژینی مۆنێکسیدی کەربۆن گیانیان لەدەست داوە. لە لایەکی دیکەوە بەرێوەبەری پێوەندییەکانی گشتی رێکخراوی فریاکەوتنی یەزد ڕایگەیاندووە کە چوار کرێکاری ئەفغانستانی لە کاتی پشوودان لە ژوورێکی کرێکاری لە شاری خاتم، بەهۆی نەبوونی کەرستەی گەرم کەرەوە تووشی گازگرتوویی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.