فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی سێ هاووڵاتیی بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی کێڵەشین
چوارشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۳   |  22-05-2024

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزایییە سنوورییەکانی چیای کێلەشین، لاوێک بەناوی “ئیسماعیل عەزەوزەمە” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “میراوێ” سەر بە شاری شنۆ گیانی لەدەستداوە.
هەروەها دوو برا بە ناوەکانی “هێمن مووسەوی” تەمەن ٢٧ ساڵ و “هادی مووسەوی” تەمەن ٢٦ ساڵ هەردوو خەڵکی “میراوێ” بەسەختی بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری و دەرمانی ڕۆیشتبوونە کێلەشین. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سپای پاسداران، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت مینی نوێی لە سنوورەکانی کێلەشین چاندووە.