قوربانی بوونی ١٢ کەس بەهۆی تەقینەوە لە پاکستان
دوشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۱   |  06-02-2023
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبەندان، پۆلیسی ئەمنییەتی پاکستان ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە لە نزیک خاڵی پشکنینی موساخان لە کویتە ناوەندی پارێزگای بەلوچستان ڕوویداوە و بەهۆیەوە، کەسێک گیانی لەدەست داوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون. شایانی باسە، زوربەی قوربانیان کەسانی مەدەنی بوون.