قوربانی بوونی چوار کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە زەنجان
دوشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۲   |  12-02-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و دابین نەکردنی کەرەستەی خۆپارێز لە لایەن خاوەنکارەوە، چوار کرێکار لە شاری زەنجان بوونە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەندێکی پیشەسازی لە جادەی “ماە نێشان” لە سێ ڕێیانی مێهرئاباد، چوار کرێکار بە سەختی برینداربوون. جێگای ئاماژەیە، ئێران لە بواری ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لەناو وڵاتانی جیهان، لە پلەی ١٠٢ دایە کە خوارترین پلەیە بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران.