قوربانی بوونی چەندین کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار
دوشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۲   |  11-09-2023
بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارەوە، لانیکەم ١٠ کرێکار گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، ١٠ کرێکاری پاڵاوگەی دووهەمی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی لە ڕەشت، بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار تووشی ڕووداو بوون و لە ئەنجامیدا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و هەشت کرێکاری دیکەش بە سەختی برینداربوون. پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئێران لە بواری ڕەچاو کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لە نێوان وڵاتانی جیهاندا، لە پلەی ١٠٢ قەراری گرتووە.