فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كووشتنی ژنیک و سێ کەسی دیکە بە بیانووی ناموس
دوشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۱   |  09-05-2022

ڕۆژی هەینی ١٦ی گولان، ژنێکی گەنج بە ناوی زارا عەزیزی خەڵکی شاری کرماشان بە پاساوی نامووس لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی دلتەزین کوژراو و بکوژەکە دواتر سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەو کوڕەشی کوشت کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
ئەم ژنە خەڵکی گوندی ”قومشە” سەر بە شاری کرماشان بوو کە بە هۆی داب و نەریتی دواکەوتووی مەزهەبی و پیاو مەزنی لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی وەحشیانە و دلتەزێن ئاگر لە جەستەی بەردەدا و لە ئاکامدا بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.