كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی
پێنجشەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۱   |  22-12-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ڕامین فاتحی” و “په‌یمان منبه‌ری” یادی ئه‌و دوو لاوه شۆڕشیگێڕه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرت.
خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی شاری سنه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی ئازیزیان، دژبه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند، له كۆتاییدا به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نه‌وێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.