ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، مامۆستایانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئیران له‌وانه شاره‌كانی ”سنه”، ”كرماشان”، ” مه‌ریوان”، ”دیهگولان”، ”سەقز”، ”تەورێز”، ”ساری”، ”ئەراک”، ”بجنورد” وچەندین شاری دیکە له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و زیندانی كردنی مۆعهلیمان و چالاكانی سنفی، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به گوێرەی ئەو هەوالانەی گەیشتوون، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شه‌قامه‌كانی سەرەکی زۆربه‌ی شاره‌كان، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایان جێگیركرابوون، بەڵام سەرەڕای زۆری ژمارەیان نەیان توانی بەر بە ئیعتراز و نارەزایەتیەکان بگرن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌راسه‌رییه خوازیاری ئازادی ”ڕه‌سووڵ بۆداغی”، ”جەعفه‌ر ئیبراهیمی”، ”محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، ”ئه‌سغه‌ر حاجب”، ”عه‌لی باغانی”، ”مۆحسن عۆمرانی”، ”هادی سادقزاده”، ”ڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ڕ”، ”ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و ”شه‌عبان محه‌ممه‌دی” بوون.