فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕیگه‌ی ئاسنی دۆروود له‌ كرمان
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “ڕزوان دۆروود” له‌ پارێزگای كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكاران تۆڕه‌یی خۆیان له‌ ئاست به‌ڵێنه‌ پووچه‌ڵه‌كانی به‌رپرسان نیشان دا و داوایان كرد سه‌رنج به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بدرێته‌وه‌.