ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی سێ كه‌س بۆ سه‌ر لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن و كوشتنی له شاری “زه‌ڕین ده‌شت”ی سه‌ر به ئوستانی فارس، دانیشتووانی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری زه‌ڕین ده‌شت به‌ناوی ئه‌میر حسێن كه له كارگه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد له‌لایه‌ن خاوه‌نكار و دوو كه‌سی دیكه‌وه به زۆره‌ملێ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر و تاوانباران فیلمیان لێ گرتووه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه له‌هیچ لایه‌ك ئه‌و ڕووداوه باس نه‌كات. به‌ڵام ناوبراو ڕووداوه‌كه‌ی بۆ دایكی باس كرد و له پۆلیسی ئه‌و شاره سكاڵایان دژبه تاوانباران تۆماركرد، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمه‌كه‌ی له بیابانه‌كانی شاری “حاجی ئاباد” دۆزرایه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌ی كه دایكی قۆربانی سكاڵای تۆماركردبوو كۆبوونه‌وه.