فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتی كرێكارانی پترۆشیمی جه‌م له‌ عه‌سه‌لوویه‌
چوارشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۲   |  25-10-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی جه‌م له‌ عه‌سه‌لوویه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاستی حه‌قه‌ستەکانیان كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕۆژمۆزدی شاغڵ له‌ پترۆشیمی جه‌م له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان ناڕازین و خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له‌ ڕۆژمۆزدیه‌وه‌ بۆ قه‌راردادین.
به‌وته‌ی کرێکارانی ناڕازی، ١٥٣ كرێكار له‌ به‌شی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ڕۆژمۆزدبوون، بارودۆخی پیشه‌ییان ناڕوونه‌ و ڕۆژانه ته‌نیا ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن كه‌ له‌ چاو حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی هیچ نییه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه.