فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری شیراز
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان كرێكارانی شاره‌داری شیراز، بۆ چەندەمین جارە لە یەک ساڵی رابردوو دا به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ژیانیان و وەدواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانی دیكه‌یان له‌ به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌ كۆ بوونه‌وەی ئیعترازیان بە ڕێوە برد‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری شیراز له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ند داواكاریه‌كی دیكه‌ بوون. كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی “بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و ژیانێكی شایسته‌ مافی ئێمه‌یه‌”، بۆ جارێكی تر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری ژیانی خۆیان ده‌ربڕی.