كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت ئاسمینۆن
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت ئاسمینۆن له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاربوونیان بۆ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر داخستنی مه‌عده‌نی ئاسمینۆن تێده‌په‌ڕێت و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار بێكار بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كه كێشه‌ی داخستنی ئه‌و مه‌عده‌نه چاره‌سه‌ر بكات. جێگای ئاماژه‌یه مه‌عده‌نی كرۆمیت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار داخراوه و به گوشاری كرێكاران دووباره ده‌ستیان به كار كردووه‌ته‌وه.