فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ سنه‌ و كرماشان
سێشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۲   |  19-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌موو سێشه‌ممه‌یەک خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، قه‌زوێن، هه‌مه‌دان، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپی بەڕێچوونیان کۆبوونەوە و خۆپێشاندانیان بەرێوە برد. خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.