فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئێران
چوارشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۲   |  04-10-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكاران و پرسنلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ دو شیرکه‌تی فه‌لات قاره‌ی ئێران و نه‌وت و گازی پارس له ناره‌زایه‌تی به بارودۆخی نالەباری ژیان و شوێنی کاریان كۆبوونه‌وه.‌
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، پێدانی پاداش و سه‌نه‌واتی ساڵانی پێشوو، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكارانی هه‌ر دو شیرکه‌ت به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ڕیك خست و خوازیاری بایه‌خدان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.