فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی كارخانه‌ی چوكا له‌ ڕزوانشار
سێشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۲   |  14-11-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی چێوی چوكا له‌ ڕزوانشاری سه‌ر به‌ پارێزگای گیلان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەڕێچوونیان كۆبوونه‌وه‌ و نارەزایەتیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی چێوی چوكا له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نەدرانی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان له‌ بارودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی و بێهداشتی دا ده‌ژین. كرێكاران هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دواخستنی كاتی خانه‌نشینی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ نیشان دا و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.