فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی سەدی ئه‌ندیمشك
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024

كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی سەدی دز له‌ شارستانی ئه‌ندیمشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاركردنیان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌جلسی ڕژیم، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی كرێكاران، بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی وزه‌خانه‌ی سەدی دز له‌ ئه‌ندیمشك، له‌لایه‌ن فه‌ریدوون حه‌سه‌نوه‌ند نوێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ركراوه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم فه‌رمانی داوه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خزم و كه‌س و كاری خۆی له‌ شوێنی كرێكارانی بێكاركراو دابمه‌زرێنێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.