فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی شیركه‌تی مادئیران
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌كی پیشه‌سازی هه‌شتگردی كه‌ره‌ج و پێرسۆنێلی شیركه‌تی مادئیران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و ڕێژه‌ی به‌رزی هه‌ڵاوسان و گرانی، له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.