كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی شێركه‌تی ئامپولی ساوه
چوارشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۱   |  23-11-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شێركه‌تی ئەمپۆل ساوه بۆ سێیەمین ڕۆژی یەک لەدوای یەک به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم کرێکارانە جگە لە داواکردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و پێنه‌درانی مافیهكانیان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک “مەترسن هەموومان پێکەوەین”، “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی” دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه سهرتاسهریهكانهوه.