كۆبوونه وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه وت
شەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۱   |  17-12-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌وت و گازی عهسه لوویه،جەزیرەی خارک، ئه‌هواز، گه‌چساران و ماهشه هر كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت ئه‌نجام دراوه و كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نه‌وت، وه‌لانانی ئه‌و باجه زۆره‌ی له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێت، دابین نه‌كردنی ئاستی دیاریكراوی حهقدهستەکان، چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکان، پێدانی پاداشی خانه‌نشینكراوی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وتن.